تره‌مپ هاوكێشه‌كه‌ى هه‌ڵگێرایه‌وه‌.. به‌هاى لیره‌ به‌رزبوه‌وه‌ و ریاڵ دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 15/10/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوابه‌دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى واشنتۆن به‌ سزادانى سعودیه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ستى هه‌بێت له‌ بێسه‌روشوێنبوونى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچى، به‌هاى ریاڵى سعودى دابه‌زى و لیره‌ى توركیش دواى ئازادكردنى قه‌شه‌ برادسۆن به‌رزبوه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراودا دۆلارێك به‌ 3.7514 ریاڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، كه‌ نزمترین ئاسته‌ ریاڵى سعودى له‌ مانگى حوزه‌یران به‌ دواوه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

بانكى ناوه‌ندى سعودیه‌ به‌هاى دۆلارێكى به‌ 3.75 لیره‌ داناوه‌، به‌هاى دۆلاریش هه‌میشه‌ له‌ نێوان 3.7498 بۆ 3.7503 ریاڵ به‌رزونزمى كردووه‌.

به‌ڵام دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌وه‌ى سزاى قورسى ریاز ده‌دات ئه‌گه‌ر ده‌ستى هه‌بێت له‌ بێسه‌روشوێن بوون و كوشتنى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچى له‌ كونسوڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌ ئه‌ستنبوڵ، جگه‌له‌ دابه‌زینى بۆرسه‌ى سعودیه‌ به‌ رێژه‌ى 7% به‌هاى دراوى ئه‌و وڵاته‌ش هاته‌ خواره‌وه‌.

هه‌رچى به‌هاى لیره‌یه‌ى توركییه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانى ئه‌مڕۆدا به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 5.8536 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو پێش ئازادكردنى قه‌شه‌ برادسۆن دۆلارێك به‌ 5.89 لیره‌ ده‌فرۆشرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure