پەرلەمانی عێراق قورئانخوێنێكی تێدا نییە
هەواڵ / عێراق :: 16/10/2018 :: 214 جار بینراوە
دواڕۆژ
لەكاتێكدا (دوو لەسەر سێ)ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە حزبە ئیسلامیەكانن و بەشی هەرە زۆری ئەوانی تریشیان موسڵمانی خوێندەواری خاوەن بڕوانامەی بەرزن، بەڵام كەسیان نازانن قورئان بخوێنن.
ئەم زانیارییە، لەسەر زاری فایەق شێخ عەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە (كوتلەی تەمەدون) ئاشكراكراوە و رۆژی یەكشەممە 14ی تشرینی یەكەم بە رۆژنامەی ئەلرافیدەین-ی راگەیاندووە: لە دانیشتنەكەی یەکشەممەی رابردوو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، بەدوای پەرلەمانتارێكدا گەڕاوە بۆ ئەوەی بە چەند ئایەتێكی قورئان دەستپێكی دانیشتنەكەی پەرلەمانی بكرێتەوە، بەڵام كەسی دەستنەكەوت توانای ئەو كارەی هەبێت.