بۆچى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان جنێڤ جێده‌هێڵن؟!

هەواڵ / ئابوری :: 15/10/2018‌ :: 292‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ماوه‌ى هه‌شت ساڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كانتۆنى جنێڤ له‌ سویسرا جێده‌هێڵن، كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن فرانكى سویسریان ده‌خسته‌ ناو خه‌زێنه‌ى كانتۆنه‌كه‌وه‌، بوونى ده‌وڵه‌مه‌ندى زۆریش له‌ جنێڤ به‌هۆى گونجاوى سیسته‌مى باجه‌.


رۆژنامه‌ى (لوتون) كه‌ به‌زمانى فه‌ره‌نسى له‌ سویسرا ده‌رده‌چێت، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: له‌نێوان ساڵانى 2010 – 2018 له‌ جنێڤ زیاتر له‌ 35 گروپ له‌ 300 گه‌وره‌ باجده‌ر، كه‌ ده‌كاته‌ 11% پله‌ باڵاكان جنێڤیان جێهێشتووه‌ و چوون بۆ وڵاتان یان ناوچه‌كانى دیكه‌ى سویسرا.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌، كه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌ ئامار و داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی و خه‌زێنه‌ى كانتۆنى جنێڤ، له‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵدا 69 كه‌س كه‌ باجیانداوه‌، 20 كه‌سیان بۆ بریتانیا و 17 بۆ كانتۆنه‌كانى دیكه‌ى سویسرا و 12 بۆ ئه‌مریكا رۆیشتوون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا 34 ده‌وڵه‌مه‌ندى دیكه‌ روویان كردوه‌ته‌ جنێڤ، كه‌ 16 كه‌سیان له‌ بریتانیا و 6 له‌ كانتۆنه‌كانى دیكه‌ و 5 له‌ فره‌نسا 4 له‌ ئه‌مریكاوه‌ بوون.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى جێهشتنى ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌، رۆژنامه‌كه‌ له‌ زارى ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزه‌ر و یاسایی نوسیویه‌تى: هۆكاره‌كه‌ى سسیسته‌مى باجه‌كانه‌ به‌تایبه‌تى باجى سه‌ر سه‌رمایه‌ و ناڕوونى له‌ بوونى هه‌لى دروستكردنى خانووى نوێ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure