له‌ هه‌نگاریا یاسایه‌كى نوێ بۆ بێلانه‌كان ده‌ده‌رده‌چێت

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2018‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
هه‌نگاریا یاسایه‌كى نوێ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ بێلانانه‌وه‌ ده‌رده‌كات كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین، به‌پێى یاساكه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن.


ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانى هه‌نگاریا یاساى مانه‌وه‌ى كه‌سانى بێلانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌مواركرده‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌ك یاساكه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ و مادده‌ى نوێوه‌ په‌سه‌ندكرا، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێى ده‌قى یاساكه‌: "شوێنى مانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابینكراوه‌، له‌ ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى یاساكه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و سزاده‌درێن".

له‌دواى ده‌رچوونى یاساكه‌ ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه‌ و چالاكوانانى ئه‌و وڵاته‌ یاساكه‌یان به‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا، چونكه‌ مه‌ترسى سزادان و به‌ندكردن ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه‌.

زوڵتان ئەکنا، بەڕێوەبەرى دامەزراوەى نیشتەجێبوونى هه‌نگاریا ده‌ڵێت :" تاکو بتوانین ڕێژەى ئەو بێلانانە کەمبکەینەوە، پێویستیمان بەسەرچاوەیەکى به‌هێزى داهات هەیە".

هاوكات حكومه‌تى هه‌نگاریا بۆچوونى خۆى له‌وباره‌وه‌ ئاشكراكردووه‌ و رایگه‌یاند :"نزیکەى 9 هه‌زار و 800 جێگاى شەوانەمان بۆ ئەو بێلانانە دابینکردوە، نزیکەى 32.2 ملیۆن دۆلاریش تەرخانکراوە بۆ کەمده‌رامەت و دەستکورتەکان تاکو بتوانن هیچ نەبێت ئەو رێژەیە کەمبکەینەوە".

بەپێ ئامارە ناڕەسمییەکان، نزیکەى 30 هەزار مرۆڤى بێلانە لەبۆدابێستى پایتەختى هەنگاریا هەن، به‌شێك له‌مانه‌ش بریتین له‌ كه‌سانى په‌نابه‌ر كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌كارده‌هێنن وه‌ك پردێك بۆ گه‌یشتنیان به‌ وڵاتانى ترى ئه‌وروپا و وه‌رگرتنى مافى مانه‌وه‌.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە