مۆریتانیا: یەک لەسەر سێی کچان هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته‌ دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2018‌ :: 867‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەپێی نوێترین ئاماره‌كانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان، دیاردەى هاوسەرگیرى پێشوەخته‌ له‌ وڵاتى مۆریتانیا گەیشتۆتە یەک لەسەر سێ کچان.  


له‌ ڕۆژى جیهانى مافه‌كانى كچاندا كه‌ ساڵانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌روارى 11ى تشرینى یه‌كه‌م، رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه‌ زوو به‌شوو ده‌درێن و هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته‌یان پێده‌كرێت، كه‌ تێیدا هاتووه‌ :"ڕێژەى ٣٧%ى کچانى وڵاتى مۆریتانیا، پێش تەواوکردنى ته‌مه‌نى ١٨ ساڵ بەشوو دەدرێن".

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو :"ڕێژەى 14%ى ئه‌و كچانه‌ى زوو به‌شوو ده‌درێن، پێش تەواوکردنى ته‌مه‌نى 15 ساڵى بەزۆرەملێ لەلایەن کەسوکاریانەوە بەشوو دەدرێن. زۆرێکیشیان دووچارى هەڕەشە و لێدان دەبنەوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر تەندروستى دەروونیان".

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات،  پێویستە ڕێگا چارەسەرێک بۆ ئەو کچانە بدۆزرێتەوە، تاکو بێبەش نەبن لە خوێندن و مافەکانیان.

لەلایەکى ترەوە وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى لە مۆریتانیا، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو 12ى تشرینى یه‌كه‌م، لەژێر ناونیشانى "نەخیر بۆ هاوسەرگیرى منداڵان لەمۆریتانیا"  دەستیکردوە بە پرۆسەیەکى هوشیارکردنەوە دژى بەشوودانى پێشوەختەى ئەو کچانە، داواشى لە ڕێکخراوە مەدەنى و حکومییەکان كردووه‌، بەشدارى بکەن لەسەرخستنى ئەو پرۆسەیەدا.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure