برسێتى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 60 وڵاتى جیهان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2018‌ :: 135‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
نوێترین ئاماره‌كان ده‌ریانخستووه‌ هێشتا برسیه‌تى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر جیهان، له‌ ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانیشتوانى 60 وڵاتى جیهان ده‌كات.


به‌پێى نوێترین راپۆرت كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رسێ رێكخراوى "كۆنسێرن ۆڵد واید"ى ئێرلەندى و "فیلتهن گرهیلفى" ئەڵمانى و"چیسفی" ئیتالى-یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، برسێتى یه‌كێكه‌ له‌و مه‌ترسییه‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ هێشتاش هه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 60 وڵاتى جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ى مه‌ترسى و بایەخى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژە به‌ مه‌ترسییه‌كانى برسێتى له‌ جیهاندا كراوه‌ و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو : گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوڵاتییه‌كانیان مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ له‌ ئێستادا بریتین له‌ (چاد، یەمەن، مدغشقر، زامبیا، سیڕالیۆن، سۆمال، بۆرۆندى و سوریا)، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ ئەفریقیاى ناوەڕاست-یش ئەو مەترسیە هەیە.

بەپێی ئامارەکانى ئەو ڕێکخراوانە، نزیکەى 124ملیۆن کەس لەجیهاندا دووچارى  به‌دخۆراكى و برسێتى بوون، نزیکەى 151ملیۆن منداڵ-یش لە گەشەکردن وستاون و 51 ملیۆن كه‌سیش مەترسی مردنیان لەسەرە.

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure