شوێنێکی تایبه‌ت به‌ سەوزایی له‌ کەلار دەکرێتە باڵه‌خانه‌ى بازرگانی

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 270‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك كاركردن تێیدا راگیرا، جارێكى دیکە ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى كه‌ له‌ ناو شارى یارى كه‌لار دروستده‌كرێت و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێت: "ناكرێت شوێنى سه‌وزایى و گه‌شتیارى بكرێته‌ باڵه‌خانه‌".


كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سنورى كه‌لار ته‌نها شارى یارى هه‌یه‌ كه‌ سه‌وزایى و شوێنێكى گه‌شتیاری بێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ 1500 مه‌ترى ئه‌و پاركه‌ كراوه‌ته‌ باڵەخانه‌ى بازرگانى كه‌ چێشتخانه‌ و هه‌فته‌بازاڕی تیادا دروستده‌كه‌ن. 

وتیشى: "پێشتر هه‌وڵماندا ئه‌و پڕۆژه‌یە ڕابگرین، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌وزایى و ناشكرێت له‌ نێو شوێنێكى وه‌كو شارى یارى رێگه‌بدرێت كارى بازرگانى بكرێت له‌ كاتێكدا كه‌لار رێژه‌ى سه‌وزایى كه‌مه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێشتر ئه‌نجومه‌نى سلێمانیان له‌و كاره‌ ئاگاداركرده‌وه‌، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ ده‌ستیان به‌ دروستكردنى كردوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له‌ داواكارى گشتى گه‌رمیان كردوه‌ تانه‌ له‌و بڕیاره‌ بده‌ن داواش له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان و شاره‌وانى كه‌لار ده‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى رێگرى له‌و پڕۆژه‌یه‌ بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە