"ئەمساڵ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بۆ یەكەمجار خوێندكاران وەردەگرێت"

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 461‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەمساڵ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بۆ یەكەمجار خوێندكاران وەردەگرێت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دەڵێت: "كردنەوەی ئەم كۆلێژە دەبێتە سەرچاوەی رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ گەنجانی زاخۆ و هەموو ناوچەكانی دیكەی كوردستان و وێستگەیەكی گرنگ دەبێت بۆ ئامادەكردنی پزیشكی بەتوانا و لێهاتوو".

لەمیانەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ئەمساڵ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بۆ یەكەمجار قوتابیان و خوێندكاران وەردەگرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی: "ئەم كۆلێژە دەبێتە سەرچاوەی رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ گەنجانی زاخۆ و هەموو ناوچەكانی دیكەی كوردستان و وێستگەیەكی گرنگ دەبێت بۆ ئامادەكردنی پزیشكی بەتوانا و لێهاتوو بۆ كەرتی تەندروستی".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure