بۆرسه‌ى سعودیه‌ به‌ڕێژه‌ى 7% دادەبەزێت و ده‌ستكه‌وته‌كانى 2018 له‌ده‌ستده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 14/10/2018‌ :: 627‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ده‌ستپێكى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌فته‌دا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یەکەمی 2018 بۆرسه‌ى سعودیه‌ به‌ڕێژه‌ى 7% دابەزی و ده‌ستكه‌وته‌كانى ساڵى 2018ی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعودیه‌، به‌رامبه‌ر بێسه‌روشوێنبوونى رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقچى.


ئه‌مڕۆ له‌یه‌كه‌م رۆژى هه‌فته‌دا پێنوێنى بازاڕه‌كانى دراوى سعودیه‌ ره‌نگی سوریان پۆشى و  500 خاڵ هاتنه‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش كۆى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌بوو كه‌ له‌ ساڵى 2018 به‌ده‌ستیهێنابوو.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووش دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڕیارى بانكى فیدراڵى ئه‌مریكا کە كتوپڕ نرخى سووه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ زۆربه‌ى بۆرسه‌كانى جیهان دابه‌زین، بۆرسه‌ى سعودیه‌ش به‌رێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌.

له‌ بۆرسه‌ى سعودیه‌ پێنوێنه‌كان به‌ كه‌متر له‌ 7000 خاڵ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاستى مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا، به‌ڕێژه‌ى 18% قازانجه‌كانى هاته‌خواره‌وه‌، دابه‌زینه‌كه‌ش هه‌موو كه‌رته‌ ئابوورییه‌كانى گرته‌وه‌.

به‌پێى داتاكان بازاڕى كاغه‌زه‌ داراییه‌كانى  سعودیه‌ له‌ ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا زۆترین زیانى كردوه‌ كه‌ به‌ 50 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

محه‌مه‌د بن زیدان، به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى "تینك ماركتس" كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ دوبه‌ی-ه‌ رایگه‌یاند: هۆكارى دابه‌زینى بۆرسه‌ى سعودیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تێكى فرۆشتنى زۆری پشكه‌كان به‌هۆكارى سیاسى و ئابوورى.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌پشت بێسه‌روشێن بوونى جه‌مال خاشقچی-یه‌وه‌ بێت، ئەوا رووبه‌ڕووى سزاى توند ده‌بێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure