دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 14/10/2018‌ :: 17447‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك به‌رزبوه‌وە و لیره‌ش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121.000 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.700 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.850 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 121.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 121.050  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.385.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.375.000 تمه‌ن.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.87 لیره‌.
-  رۆژى شه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 5.87 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure