ئه‌ندامێكى شاندى ئیسڵاح: پارتى داواكاریی نه‌بوو

هەواڵ / عێراق :: 14/10/2018‌ :: 1249‌ جار بینراوە
عه‌بدوڵا زه‌یدی

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی وه‌لی 
ئه‌ندامێكی شاندى هاوپه‌یمانی ئیسڵاح و ئیعمار ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى پارتی دیموكراتى كوردستان ئاشكراده‌كات ده‌كات و ده‌ڵێت: "پارتى هیچ داواییه‌كی نه‌بووه‌".

عه‌بدوڵا زه‌یدی ئه‌ندامی شانده‌ی هاوپه‌یمانی ئیسڵاح و ئیعمار، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ پارتى جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردن و به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ جاران زیاتر له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی.

سه‌باره‌ت به‌ داواكاری و مه‌رجی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق  عه‌بدوڵا زه‌یدی وتى: "پارتى هیچ داوایه‌كی نییه‌، به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ تێڕوانینى هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌ ژێر رۆشنایی پێشهاته‌ نوێیه‌كان، بۆ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق".

ئاشكراشیكرد: سبه‌ی دیدارێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌بێت، له‌ سلێمانی، بۆ هه‌مان گفتوگۆ و به‌هه‌مان ئاڕاسته‌، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ ده‌رهاویشته‌ی نوێ و گۆڕاكارییه‌كی نوێ له‌ كاری سیاسی، بۆیه‌ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق، حكومه‌تی به‌رنامه‌كان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وڕێگه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی پێشووی له‌سه‌ر بونیاتنرابوو.

 

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیسڵاح له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری كوردستاندا، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ وتی: "له‌ به‌رنامه‌ماندا نییه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری كوردستاندا كۆببینه‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure