پارتى: ئیسڵاح داوایکرد شاندێك ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین

هەواڵ / کوردستان :: 14/10/2018‌ :: 614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
كۆبوونه‌وه‌ی شاندنى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی  ئیسڵاح و ئیعمار كۆتاییهات و ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسى پارتیش ده‌ڵێت: "داوامان لێكراوه‌ شاندێك بنێرین بۆ به‌غدا".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌فدێكى هاوپه‌یمانى ئیسڵاح و ئیعمار گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبووه‌وه‌.   
                     
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: پێویسته‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی پێشوو".

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتیشى: "هه‌ر مافێكمان هه‌بێت وه‌ریده‌گرین و هه‌ر ئه‌ركێكیشمان له‌سه‌ربێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".

هاوكات كاكه‌مین نه‌جار، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردبوو به‌ دواڕۆژی راگه‌یه‌ند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یه‌كمان پێدان بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی عێراق كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".

وتیشی: "داوایان كرد كه‌ ئێمه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام هیچ كاتێكمان دیارینه‌كرد له‌سه‌ر چوونی شاندی پارتی بۆ به‌غدا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure