وه‌فدى هاوپه‌یمانى ئیسڵاح له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/10/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 15ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌فدى (هاوپه‌یمانى ئیسڵاح و ئیعمار) له‌ سلێمانى له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌ و پرسی په‌یوەندى نێوانیان و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق تاوتوێ بكه‌ن.

كاروان یاروه‌یس به‌رپرسی راگه‌یاندنى مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌م وه‌فدى هاوپه‌یمانى ئیسڵاح و ئیعمار له‌ سلێمانى له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتى كۆببێتەوه‌.

وتیشى: "ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندى ئه‌و لایه‌نانه‌ و حیزبه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرسی ده‌ستور و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه‌".
   
وه‌فده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ئیسڵاح وئیعمار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یه‌كه‌م گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌ نوێنەرانی چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ و سوننه‌ پێكدێن.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure