"لە یۆنان 11 كۆچبه‌ر له‌ بارهه‌ڵگرێكدا سوتان"

هەواڵ / جیهان :: 14/10/2018‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
پۆلیسی یۆنانی رایده‌گه‌یه‌نێت: 11 سه‌رنشین له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌دا، ده‌شڵێت: "بڕواوایه‌ سه‌رنشینه‌كان په‌نابه‌ری نایاسایی بن". 

 

سایتی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌م، پۆلیسی یۆنان ئاشكرایكردووه‌، بارهه‌ڵگرێك كه‌ 11 سه‌نشینی تێدابووه‌ له‌كاتی چوونی بۆ شاری كافالا له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵات دووچاری رووداوێكی هاتووچۆ بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌ ته‌واوی سوتاوه‌ و 11 سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ته‌نیا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ توانیوویه‌تی له‌ مردن رزگاری ببێت. 

 

پۆلیس ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو: پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ ته‌رمی سه‌رنشینه‌ سوتێنراوه‌كان ده‌ربهێنن كه‌ بڕواوایه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی بوبێتن و هه‌وڵیاندابێت له‌ یۆنانه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌وروپا. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure