ڕسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل زیاد دەکرێت و بڕە پارەیەک دەدرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە

هەواڵ / کوردستان :: 13/10/2018‌ :: 4442‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگەیاند، له‌ ڕسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی تایبەتی چوار پستۆن ساڵۆن، 62 هه‌زار دینار بۆ چارەسەری نەخۆشانی شیرپەنجە ته‌رخانده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌رێم لە ڕاگەیەنراوێکدا رونیكردووه‌ته‌وه‌ بۆ تێچووی ڕسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی تایبەتی چوار پستۆن ساڵۆن بۆ ئەمساڵ زیادیکردووە بۆ ملیۆنێک و 452 هه‌زار دینار و له‌و پاره‌یه‌ 62 هه‌زار دیناری ده‌درێته‌ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

هاتووچۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ده‌ركردنی ساڵانه‌ (سه‌نه‌وی) و ژینگە و بەکارهێنانی شه‌قامه‌كان و بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی پێنج ساڵ له‌ شۆفێر وه‌رده‌گیرێت.

له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ له‌ شۆفێران به‌مشێوه‌یه‌ رونكراوه‌ته‌وه‌: 

1- تۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن چوار پستۆن (1200000) دینار.‌

2- به‌كارهێنانی شه‌قامه‌كان بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه‌ بڕی 10 هه‌زار دینار، كۆی گشتی پێنج ساڵه‌كه‌ ده‌كاته‌ 50 هه‌زار دینار.

3- پیسكردنی ژینگه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه‌ بڕی 10 هه‌زار دینار، بۆ پێنج ساڵ ده‌كاته‌ 50 هه‌زار دینار.

4- به‌ستنی تابلۆی ئه‌ڵمانی بڕی 50 هەزار دینار.‌

5- ده‌ركردنی ساڵانه‌ (سه‌نه‌وی) بڕی 40 هەزار دینار.‌

له‌كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ 62 هه‌زار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپنجه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure