پۆلیسی سلێمانی بەدواداچونەکانی لەناو گەڕەکەکاندا زیاد دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 13/10/2018‌ :: 5782‌ جار بینراوە

دواڕژ، زریان محەمەد
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، پۆلیسی سلێمانی بۆ لەمەودوا بەدواداچونەکانی لەناو شاردا زیاد دەکات.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ھێزەکانی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی ڕاستەوخۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیس لە بەدواداچوندان بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیە و چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ بنەما و ئەو کەسانەی کاری نەشیاو دەکەن لە سلێمانیدا".

وتیشی: "له‌ممڕۆوه‌ شەوانە چەندین بازگەی ئەمنیی لە سەرجەم گەڕەکەکاندا دادەنێین بۆ دەستگیركردنی کەسانی داواکراو و ئەوانەی چەکی بێ مۆڵەتیان پێیە".

ئاماژەی بەوەشدا: سێ کەسیان دەستگیرکردووە لەکاتی تەقەکردندا کە دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆفیان پێبووەو خۆیان و کەرەستە و ئۆتۆمبێلیان دراوەتە بنکەکانی پۆلیس بۆ کاری یاسایی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure