دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 13/10/2018‌ :: 3258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش جێگیر و لیره‌ش به‌رزبووه‌وە.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121.000 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121.075 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیر به‌خۆیه‌وه‌ بینى و گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.900 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 121.075 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 121.000  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.430.000 تمه‌ن.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.87 لیره‌.
-  رۆژى پێنجشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 5.98 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە