پاوه‌: پێكدادان له‌نێوان سوپاى پاسداران و هێزه‌كانى حزبى دیموكرات رویدا

هەواڵ / کوردستان :: 12/10/2018‌ :: 1252‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌ شارۆچكه‌ى پاوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان پێكدادان له‌نێوان سوپاى پاسدارانى ئێران و هێزه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران (حدكا) رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژران.

به‌پێى هه‌واڵى میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ى پاوه‌ له‌  ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى و هێزه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران (حدكا) رویداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س كوژراون.

میدیاكانى ئێران ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، سییان له‌ كوژراوه‌كان پاسدارى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانن، دووانیشیان پێشمه‌رگه‌ى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران (حدكا)-ن، كه‌سێكیشیان مه‌ده‌نییه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure