شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و كاتى هاتنى راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/10/2018‌ :: 37088‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
بەرپرسێکی کەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رۆژئاوای عێراقی گرتۆتەوە لە ئێستادا گەیشتۆتە پارێزگای دهۆک و پێدەچێت لە ماوەی داهاتوو تەواوی هەرێم بگرێتەوە.


بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 12ى تشرینى دووه‌م، بە دواڕۆژی راگەیاند :"ئه‌و شەپۆله‌  خۆڵبارینه‌ى كه‌ رۆژئاواى عێراقی گرتۆتەوە له‌ كاتى ئێستادا كاریگه‌رییه‌كه‌ى گه‌یشتۆته‌ پارێزگاى دهۆك و قه‌زاى زاخۆ و بە پێی پێشبینییەکان-یش لە ماوەی چەند سەعاتێکی کەمی داهاتوودا تەواوی هەرێم دەگرێتەوە".

وتیشی:"له‌ ئێستادا مه‌وداى بینین له‌ دهۆك  بۆ 2 كم كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ دوو  كاتژمێرى پێشوو كه‌ 9 كم بووە، له‌ زاخۆش مه‌ودای بینین بۆ 1كم كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دوو كاتژمێر له‌مه‌وپێش 10 كم بووه‌.

بەرپرسی بەشی پێشبینی ئاماژەی بەوەشکرد :"پێشبینى ده‌كرێت كاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆلە به‌ره‌و ناوچه‌كانى تری هەرێم-یش بێت و ماوەی چەند کاتژمێرێک بمێنێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure