دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى دووه‌م، دادگاى توركیا بڕیارى ئازادكردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسن-ى پاش سێ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له ئیزمیر په‌سه‌ند كرد و ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه ئازادكرا.
قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسن، كه قهشهیهكهى ئه‌مه‌ریكییه و له توركیا نیشته‌جێیه، پاش كوده‌تاكه‌ى ته‌موزى 2016 به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گوروپى فه‌تحوڵا گوله‌ن كه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ئه‌و كودهتایهن، ده‌ستگیركرا، پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له زیندان سزاى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا بۆ ده‌ركر، ئه‌م روداوانه بوونه هۆكارى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا، به‌راده‌یه‌ك به‌هاى لیره‌ى توركى داڕمانى به‌خۆیه‌وه بینى، ئابورى ئه‌و وڵاته زیانى زۆرى به‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ دادگاى شارى ئیزمیر، به فه‌رمى بڕیاریدا قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسن ئازادبكات، پاش سێ ساڵ و یه‌ك مانگ مانه‌وه به ده‌ستبه‌سه‌رى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى ئیزمیر له توركیا.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى توركیا، له دادگاییه‌كه‌دا داواكارى گشتى ئه‌و وڵاته داواى كردووه، قه‌سه ئه‌ندرۆ برونسن بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ زیندانى بكرێت و گه‌شتى لێقهدهغهبكرێت، پاسپۆرته‌كه‌ى لێ وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست داواكه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ندین سزاى دارایی قورسى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند به‌هۆى ئازادنهكردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا، وه‌زیرانى ناوخۆ و دارایی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكوماڵهكانیان له ئه‌مریكا.