دوایین نرخى دراوه‌كان به‌ كاتى داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 11/10/2018‌ :: 4821‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن و لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبووه‌وە.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121.000 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120.925 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار بەرزبوونەوەیەکی کەمی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.900 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 14.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.925 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 121.000  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.400.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.98 لیره‌.
- دوێنێ چــوارشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 602 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure