كه‌شناسی له‌بارەی خۆڵبارین رونکردنەوە ده‌دات‎

هەواڵ / کوردستان :: 11/10/2018‌ :: 29647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆڵبارین ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌مده‌بێته‌وه‌".

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یه‌ند: شه‌پۆلێكی خۆڵبارین پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌و مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ 100 مه‌تر.

وتیشی: "له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ له‌هه‌ندێک شوێنی هه‌ولێریش بوونی هه‌یه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله‌ بگاته‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم".

سه‌باره‌ت به‌ كۆتاییهاتنی ئه‌م شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌، بژار ئه‌كره‌م رونیكرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌مبێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure