وێنە: ببینه‌ دواى 25 ساڵ به‌هێزترین زریان چی له‌ ئه‌مریكا كردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2018‌ :: 822‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زریانى مایكل كه‌ له‌ كه‌نداوى مه‌كسیكه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌رده‌وامه‌، چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وپێش گه‌یشته‌ وشكانیى كه‌ناراوه‌كانى شارى پاناماى ویلایه‌تى فلۆریدا.


زریانه‌كه‌ به‌ ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێزه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتژمێرێكدا 155 میل ده‌بڕێت به‌ ئاڕاسته‌ى باكوردا ده‌ڕوات.

ئه‌م زریانه‌ به‌ به‌هێزترین زریان له‌ ئه‌مریكادا داده‌نرێت له‌ دواى زریانى ئه‌ندرێو كه‌ له‌ ساڵى 1992دا ڕوویداوه‌.

تائێستا زریانه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 15 كه‌س و زیانى ماددى زۆرى گه‌یاندووه‌ به‌ ناوچه‌كه‌.

پێشبینى ده‌كرێت تا ڕۆژى هه‌ینى زریانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure