320 ئه‌ندام و به‌رپرسی داعش گولـلەباران كران

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2018‌ :: 1494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى گروپى داعش 320 چه‌كدار و به‌رپرسی ئه‌و گروپه‌ى گولـله‌باران كردووه‌، به‌تۆمه‌تى ناپاكى به‌رانبه‌ر ئه‌و گروپه‌ و به‌شێكیشیان خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌. 


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌پێى چه‌ند راپۆرتێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى فه‌رمانى داوه‌ به‌ گولله‌ بارانكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌رپرسی باڵاى داعش بوون.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌و شكسته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى كه‌ داعش له‌ عێراق و سوریا رووبه‌ڕووى بۆته‌وه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى توشی بارێكى ده‌رونى خراپ بووه‌ و له‌ژێر كاریگه‌ریى ئه‌و باره‌ ده‌رونییه‌شیدا ئه‌و فه‌رمانانه‌ى بۆ گولله‌بارانكردنى ئه‌ندام و به‌رپرسانى داعش ده‌ركردووه‌ كه‌ به‌شێكیان كه‌سایه‌تى دیارى گروپه‌كه‌ بوون له‌وانه‌:  ئه‌بو به‌را ئه‌نسارى، سه‌یفه‌دین عێراقی، ئه‌بو ته‌ل عه‌فری، ئه‌بو ئیمان موه‌حه‌د، ،مه‌روان حه‌دید سوه‌ری.
    
به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق به‌شێكى تر له‌ چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و ناوچه‌ نادیاره‌كان هه‌ڵهاتوون له‌ دواى ئه‌وه‌ى دركیان به‌و پلانه‌ى به‌غدادى كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure