كۆمسیۆن لەبارەی ته‌واونه‌بوونی ئه‌نجامی 15%ی ده‌نگه‌كان رونکردنەوە ده‌دات

هەواڵ / کوردستانی :: 11/10/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واونه‌بوونی ئه‌نجامی رێژه‌ی 15%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واونه‌بوونی وردبینی سكاڵاكان و فۆرمه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.


سه‌یاح كوره‌چی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: رانه‌گه‌یاندنی ئه‌نجامی 15%ی دەنگەکان په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واونه‌بوونی سكاڵاكان و فۆرمه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: جاران كۆمسیۆن پێش هه‌موو لایه‌نێك ژماره‌ی حیزب و كاندیده‌كانی ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ شه‌فافیه‌تی زیاتر، فۆرمی ژماره‌ (51) به‌ لایه‌نه‌كان دراوه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌ریانگرتبێت، ئه‌وا پێش كۆمسیۆن ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌زانن، فۆرمی ژماره‌ (51) ژماره‌ی قه‌واره‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ كه‌ چه‌ند ده‌نگیان هێناوه‌، فۆرمی ژماره‌ (52)یش ژماره‌ی قه‌واره‌و ده‌نگی كاندیده‌كانه‌.

كوره‌چی وتیشى: "879  سكاڵا ماون له‌ قۆناغی وردبینین، چونكه‌ گرنگه‌ ده‌نگی هاووڵاتی نه‌فه‌وتێت، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌لماندی سندوقێكی قردێله‌ سور ساخته‌یه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌سووتێت، ئه‌گه‌ریش سه‌لمێنرا ئه‌و سندوقه‌ قردێله‌ی سووره‌ ساخته‌كارى تێدا نییه‌، ئه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و كاته‌شدا كاریگه‌ری بۆ ژماره‌ی كورسی ده‌بێت، به‌گشتیش ره‌نگه‌ له‌ئه‌نجامی سكاڵاكان چوار بۆ پێنج كورسی زیاد ببێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure