ناوی وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/10/2018‌ :: 8797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەکەمی 2018 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ناوی وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی راگەیاند.

خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە 28 هەزار و 609 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.

وتیشی: "رێژەی وەرگرتن 53 لەسەد بووە، بەڵام رێژەکە نزیکدەبێتەوە لە 60 لەسەد، چونکە هەندێک بەش و کۆلێژ کورسی بەتاڵیان هەیە پڕنەکراونەتەوە کە کورسییەکان پڕکرانەوە رێژەکە بەرزدەبێتەوە".

ئەوەشی وت: "کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان 60.43 بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: خوێندکاران دەتوانن لە سبەی کاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆوە لە سایتی (زانکۆلاین)ەوە ئەنجام و ناوی ئەو شوێنە بزانن کە لێی وەرگیراون.
 
باسی لەوەشکرد: کە خوێندکاران تا 20ی تشرینی یەکەمی 2018 دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژەکانیانەوە بکەن و کاتی پێشکەشکردنی سکاڵاکانیش هەر هەمان بەروارە، واتا خوێندکار دەتوانێت تا 20ی تشرینی یەکەم پەڵپ لە ناوی کۆلێژ و بەشەکەی بگرێت کە ناوی لێ هاتوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure