پارتى به‌شدارى چه‌ند لایه‌نێك له حكومه‌تى داهاتوو یه‌كلایى ده‌كاته‌وه
هەواڵ / کوردستان :: 11/10/2018 :: 499 جار بینراوە
پارتى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى زۆرینهيه
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پارتى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى هه‌رێم دیاریده‌كات ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتیش ده‌ڵێت: "تائێستا به‌شدارى یه‌كێتى و دوو پێكهاته‌ى هه‌رێم یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه".
دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن، سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه و كاندیدى خۆى بۆ راسپاردنى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم دیاریده‌كات، به‌وپێیه‌ى پارتى زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه و حزبى یه‌كه‌مى هه‌رێمه.
وتیشى: "حكومه‌تى داهاتوو هه‌رێم وه‌كو پێشتر نابێت و به‌شدارى به زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى تائێستا یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه ته‌نیا به‌شدارى به یه‌كێتى ده‌كرێت به قه‌باره‌ى خۆى، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پێكهاته‌ى توركمان و مه‌سیحییه‌كان به‌شداریان پێده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پارتى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى زۆرینهيه و نایانه‌وێت جارێكى تر ئه‌زموونى پێشوو دووباره بكاته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، نێجیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى یه‌كێكه له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو.