قوربانیانى رووداوه‌كه‌ى ئیجه‌ زۆرینه‌یان كوردن

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 301‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ
پاش ئه‌وه‌ى یه‌ختێكى كۆچبه‌ران له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ نقومبوو فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆرینه‌ى سه‌رنشینانى كورد بوون.


کاتژمێر 11:45ى شه‌وى سێشه‌ممه‌ 10/9ى تشرینى یه‌كه‌م یه‌ختێك کە هەڵگری 35 په‌نابه‌رى هه‌ڵگرتبوو لە دەریای ئیجەدا لە نزیک ناحیەی قەرەبرون-ى سەر بە پارێزگای ئزمیر ژێر ئاو کەوت.

ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران له‌ عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: زۆرینه‌ى قوربانیانى رووداوه‌كه‌ كوردن.

وتیشى: "له‌ كۆى 35 كۆچبه‌ر ته‌رمى نۆیان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ژنێكى كوردیش توانیویه‌تى خۆى رزگاربكات".

پێشتر ئێشكگرى كه‌ناراوه‌كانى توركیا رایگه‌یاند: نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پاش نقومبوونى به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاواى توركیا و ئاشكراشیكرد: 25ى تریان تائێستا بێسه‌روشوێنن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure