نرخی تەماتە دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 11/10/2018‌ :: 6901‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەدوای گرانبوونی نرخی تەماتە لە ھەرێمی کوردستان، ئەو تەماتەیەی بەرھەم دەهێنرێت لە پێنجوێن رێگری دەکرێت ببرێت بۆ خواروی عێراق.

عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2018 رێگە نەدراوە بە بازرگانەکانی خواروی عێراق بچنە ناو پێنجوێن بۆ کڕینی تەماتە لە جوتیارانی ناوچەکە.

وتیشی: "پەیوەندیمان کرد بە قایمقامی پێنجوێن لەسەر ھۆکاری رێگەنەدان بە   بازرگانەکانی عێراق پێیڕاگەیاندین، ئاگاداری ئەو کێشەیە نین و ھیچ بڕیارێک دەرنەکراوە کە رێگری لە بازرگانانی شارەکانی عێراق بکات لە کڕینی تەماتە و بردنی بۆ خواروی عێراق".

بەھۆی ئەو رێگرییانەی کە کراوە لە نەچونی تەماتە بۆ شارەکانی خواروی عێراق، نرخی تەماتە لە عەلوەکاندا دابەزی لە 700 دینارەوە بۆ 400 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure