"لەحکومەتی نوێی عێراقدا عەبادی پۆستێکی دیکە وەردەگرێت"

هەواڵ / عێراق :: 11/10/2018‌ :: 3051‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لە حکومەتی نوێی عێراقدا پۆستێکی نوێی پێدەدرێت و بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەیش پێویستی بە دەنگدانی ناو پەرلەمان نییە.

سەرچاوەیەکی حکومی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێدەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا حەیدەر عەبادی، پۆستی سەرۆکی دەستەکەی وەرگرت لەکاتێکدا پۆستەکە پێشتر لەلایەن (فالح فیاض)ەوە بەڕێوەدەبرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure