داوادەکرێت ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سعودیە رابگرێت

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2018‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
راند بۆل، سیناتۆری ئەمریکی داوادەکات ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سعودیە رابگرێت ئەگەر سەلمێنرا سعودیە بەرپرس بووە لە دیارنەمانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووس.

سیناتۆرە ئەمریکییەکە لەمیانەی بەشداریکردن لە پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: پێویستە لەسەرمان فرۆشتنی چەک بە سعودیە رابگرین، ئەگەر ئەوان بەرپرس بوون لە دیارنەمانی خاشقچی یان ئاماژە هەبوون بۆ ئەوەی کە کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە بۆ سعودیە گرنگە.

هاوکات لێندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند: بەڵگەی دڵنیایی هەیە کە دەیسەلمێنێت  رۆژنامەنووسە سعودییەکە لە کونسڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کوژراوە.

رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2018 جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی سعودی دوای چوونە ناو کونسڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ بێسەروشوێن بووە، هاوکات خەدیجە جەنگیز، دەزگیرانی خاشقچی رایگەیاند: من لەگەڵ خاشقچی تە بەردەم کونسڵخانەکە چووم، بەڵام کە ئەو چووە ژوورەوە ئیتر نەهاتە دەرەوە، بەڵام کونسڵخانەی سعودیە ئەگەرچی رایگەیاند خاشقچی سەردانی کردوە، بەڵام دواتر کونسڵخانەکەی بەجێهێشتووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure