پێشبینى ده‌كرێت عه‌بدولمه‌هدى له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا پێكهێنانى حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێت

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 85‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه‌ به‌دورینازانێت سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى 10 رۆژدا رابگه‌یه‌نێت.


حه‌بیب ته‌رفى، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ناوى ئه‌ندامانى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌وپه‌ڕى 10 رۆژدا راده‌گه‌یه‌نێت و پێش واده‌ى ده‌ستورییى دیاریكراو ده‌بێت.

وتیشى: "حكومه‌تى داهاتوو هه‌وڵده‌دات بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرفتى سیاسى و باشكردنى ره‌وشى ئه‌منى و ئابوورى و خزمه‌تگوزارییه‌كان".

ده‌رباره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیش سه‌ركرده‌كه‌ى حیكمه‌ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: بچوككردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ته‌كانى پێشوو كاره‌ساتى لێكه‌وته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌خشران خانه‌نشینكران، فه‌رمانبه‌رانیش بۆ شوێنێكى دوور له‌ شاره‌زاییان گوازرانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤدا هات كه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ.

سێشه‌ممه‌ى رابردوو 9ى تشرینى یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌رێى سایتێكى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى كرده‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدى وتوێژه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى ده‌ستپێكرد پاش راسپاردنى به‌ ره‌سمى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار له‌ سێشه‌ممه‌ى پێشتر 2ى تشرینى یه‌كه‌م. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure