وێنە: تاکە مۆمیا لە جیهاندا کە پاسپۆرتی هەیە

هەواڵ / زانست :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 537‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

حکومەتی میسری پاسپۆرتێکی تازەی بۆ فیرعەونی میسر "رەمسیسی دووەم" دەرکرد پاشئەوەی بۆ چارەسەر برایە فرەنسا، لەبەرئەوەی بەپێی یاسای فرەنسا مرۆڤێک زیندووبێت یان مردوو بەبێ پاسپۆرت ناتوانێت بچێتە وڵاتی فرەنساوە.

 
ئەم پاسپۆرتە پێش 40 ساڵ بۆی دەرکراوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە وێنە تایبەتیەکەی بڵاوبێتەوە، بەمشێوەیە رەمسیسی دووەم دەبێتە یەکەم مۆمیا کە پاسپۆرتی هەبێت و بەشێوەیەکی شاهانە لە فڕۆکەخانەی "لۆبۆرجی" پێشوازی لێکرا.

 

رەمسیسی دووەم، سێیەم پاشای خێزانی 19هەمە و مەبەستی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا وەرگرتنی چارەسەرە پاشئەوەی چەند جۆرێک کەڕووی لەسەر دەرکەوت.


سەیرترین وردەکاری ئەوەیە، لە بەرواری لەدایکبوون نوسراوە 1303ساڵ پێش زاینی.

و:هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure