زانیارى له‌باره‌ى ژماره‌ى كاندیدى حكومه‌تى نوێى عێراقه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه
هەواڵ / عێراق :: 10/10/2018 :: 1503 جار بینراوە
دواڕۆژ
عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێدراو به پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه (سی ڤی) یان پێشكه‌ش كردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته وه‌زارییه‌كان كه 36 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و 15%ى ژنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ئامارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و كاندیدانه‌ى كه سی ڤی خۆیان پێشكه‌ش كردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زارى له و حكومه‌ته‌دا كه بڕیاره ناوبراو پێكی بهێنێت.
عه‌بدولمه‌هدى ئاشكرایكردووه كه له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه كه ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن دراوه‌ته‌وه ژماره‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى سیڤی یان پێشكه‌ش كردووه گه‌یشتووته 36 هه‌زار و شه‌ش كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 9317 یان مه‌رجى خۆكاندیدكردنیان ته‌واوه و 97% یان بێلایه‌نن.
به‌پێى ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه رێژه‌ى ژنان له‌و كاندیدانه‌دا گه‌یشتووته 15% و ئه‌وه جگه له‌وه‌ى 23% یان هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى باڵا بوون.