دژی خاڵە گومرگییەکانی کەرکوک یاداشتێک دەدرێتە سەرکۆمار

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
رۆشنبیرانی کەرکوک لەیاداشتێکدا بۆ سەرکۆمار داوایانکرد ئەو خاڵە گومرگییانەی بەشێوەی نایاسایی دانراون و کتێبی کوردییان قەدەغەکردووە، هەڵبگیرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی یەکەم ژمارەیەک لەرۆشبیر و رۆژنامەنوسانی کەرکوک لەناوەندی دیالۆگ گردبوونەوەیەکیان رێکخست و لەبارەی خاڵە گومرگییەکانەوە یاداشتێکی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی سەرکۆمار و سەرۆکی پەرلەمان کرد.

بورهان سلێمان رۆژنامەنوس بەدواڕۆژی وت: "دوا رەفتاری ترسناكی ئەو خاڵە گومرگییانە قەدەغەكردن و باج وەرگرتنە لەكتێب و مەلزەمەی خوێندنی كوردی، بەردەوامی ئەم دیاردەیەش دەرهاویشتە و لێكەوتەی خراپ و ترسناكی لێدەكەوێتەوە".

وتیشی: "لەیاداشتەکەماندا بۆ سەرکۆمار داوامانکردووە خاڵە گومرگییەکان هەڵبگیرێن و لێپرسینەوە لەو پێشێلکارییە دەستورییە بکات".

ئەوەشی خستەڕوو کە داوایانکردووە دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوەو کۆتایی بەدۆخی سەربازی بهێنرێت و پڕۆسەی خوێندن بەدوور بگیرێت لە ململانێی سیاسی و بازرگانی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure