شوێنه‌وارێك ره‌نگه‌ لافاوه‌كه‌ی نوح بسه‌لمێنێت

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2018‌ :: 331‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لافاوه‌كه‌ی نوح له‌ كتێبی پیرۆزی ئایینه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحی و جوله‌كه‌دا هه‌یه‌ و به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ باس لە بەسەرهاتەكانی‌ كراوه‌.


به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی (په‌یمانی كۆن)، كاتێك خودا خراپه‌ی زۆری خه‌ڵكی بینی لافاوی بۆ ره‌وانه‌ كردن، به‌ڵام رێگه‌ی دا نوح و خێزانه‌كه‌ی و هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ران به‌ كه‌شتییه‌ك رزگار ببن.

به‌مدواییه‌ شوێنه‌وارێكی مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ورده‌كاریی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ بسه‌لمێنێت. 

شوێنه‌واره‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دوورگه‌ی رواد له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا و تاكه‌ دوورگه‌ی سووریایه‌ كه‌ مرۆڤی له‌سه‌ر نیشته‌جێیه‌. 

ئه‌م دوورگه‌یه‌ به‌ تاوێره‌ به‌ردی گه‌وره‌ ده‌وره‌ دراوه‌ كه‌ بڕوا وایه‌ كاری رۆمانه‌كان بێت.

ئه‌م دیوارانه‌ به‌ جۆرێك دروستكراون كه‌ له‌دوای دروستبوونیانه‌وه‌ دیواری هاوشێوه‌ بنیاد نه‌نراوه‌، بۆیه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م دوورگه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ وایكردووه‌ ئه‌و شاره‌زاییه‌ ون ببێت و نه‌گاته‌ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان.

وێنه‌ی دیواره‌كه‌ سه‌رنجی بینه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌ كه‌ پێیانوایه‌ ئه‌م دیواره‌ بۆ خۆپاراستن بووه‌ له‌ لافاو و دواتر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ناو چوون و چیتر ئه‌و جۆره‌ دیوارانه‌ دروست نه‌كراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure