پێده‌چێت خانمێكی به‌ره‌گه‌ز میسری ببێته‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

هەواڵ / جیهان :: 10/11/2018‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، له‌ ئێستادا تاوتوێی دانانی خانمێكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك میسری ده‌كات بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. 

دۆناڵد ره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئێستادا تاوتوێی دانانی دینا پاول، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكار له‌ بانكی گۆڵدمان ساكس و راوێژكاری پێشوو له‌ كۆشكی سپی، بۆ پۆستی باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دەکەن له‌ بری نیكی هیلی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند. 

هاوكات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌، ئیڤانكای كچی وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ جێی هه‌یلی داده‌نێت. 


دینا پاول به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك میسرییه‌ و رۆڵێكی گرنگی بینیووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هاوكات به‌رپرسێكی گه‌وره‌ بووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج بۆش. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە