ریزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهان ئاشكراكرا

هەواڵ / عێراق :: 10/10/2018‌ :: 1593‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
به‌پێی پێوه‌ری ده‌زگای (The Henley Passport Index) پاسپۆرتی ژاپۆنی له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پاسپۆرته‌ به‌هێزه‌كانی جیهان دێت بۆ ساڵی 2018 عێراق و ئه‌فغانستانیش له‌ كۆتایی ریزبه‌ندییەكه‌وە دێن.

 

ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: پاسپۆرتی ژاپۆنی رێگه‌یپێدراوه‌ كه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانی 189 وڵاتی جیهان بكات.

 

ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ژاپۆن به‌سه‌ر سه‌نگافوره‌ (خاوه‌نی رێزبه‌ندی دووه‌) له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی پێشوتر تۆکیۆ رایگه‌یاندووه‌ هاوڵاتییه‌كانی ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ بچنه‌ میانمار، ئەمەیش وای کرد ریزبەندی یەکەم بگرێت .

هاوكات له‌ پله‌ی سێیه‌مدا پاسپۆرتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و فره‌نسا و كۆریای باشور دێت، كه‌ده‌كرێت گه‌شیان بۆ 188 وڵات پێبكرێت به‌بێ ڤیزه‌.

 

له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانیشدا، وڵاتی ئیمارات به‌ خاوه‌نی باشترین پاسپۆرت دیاریكراوه‌ به‌وپێیه‌ی كه‌ له‌ پێشووتردا ئه‌و توانایه‌ی پێدراوه‌ سه‌ردانی 161 وڵاتی پێبكرێت به‌بێ ڤیزه‌.

له‌ كۆتایی لیسته‌كه‌دا، 4 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی به‌دی ده‌كرێت كه‌ یه‌مه‌ن له‌ پله‌ی 103 و سۆماڵ و سوریا 105دێن، عێراق و ئه‌فغانستان له‌ كۆتایی هه‌مووان هاتن له‌ پله‌ی 106. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure