لێدان و کوشتن و پارچەپارچەکردن
یەکەم چیرۆکی کوشتنی خاشقچی ئاشکرادەبێت

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2018‌ :: 3803‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ته‌مه‌ن 59 ساڵه‌ی سعودی له‌ رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ بێسه‌روشوێنه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو بۆ راییكردنی كاره‌ كارگێڕییه‌كانی هێنانی ژنی دووه‌م سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی كردووه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ.


پۆلیسی توركیا پێیوایه‌ جه‌مال خاشقچی له‌ناو كونسڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا كوژرابێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك پێش دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، تیمێكی شارەزا لەلێدان، كە پازده‌ كه‌س بوون، سعودیی بوون، گه‌یشتوونه‌ته‌ توركیا. 

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پۆلیس، خاشقچی له‌ناو ئه‌و كونسڵخانه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بێبه‌زه‌ییانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و پاشان كوژراوه‌ و پارچه‌ پارچه‌ كراوه.

ئه‌گه‌رچی كاربه‌ده‌سته‌ سعودییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خاشقچی كونسوڵخانه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ تۆماری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو له‌ كامێرا چاودێرییه‌كانیانه‌وه‌ راده‌ستی پۆلیسی توركیا بكه‌ن. 

ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه‌ چاوه‌ڕێی ناوبراوی كردووه،‌ پێیوایه‌ خاشقچی هه‌رگیز له‌و كونسڵخانه‌یه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ر‌.

ئه‌و پانزه‌ سعودییه‌ هه‌مان رۆژی رووداوه‌كه‌ له‌ دوو كاتی جیاجیادا به‌ فڕۆكه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ توركیا و پاشان له‌ چوار كاتی جیاجیادا ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشتووه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن به‌رزترین ئاسته‌كانی خێزانی شاهانه‌ی سعودییه‌وه‌ فه‌رمانی له‌سه‌ر دراوه‌ و ته‌رمی خاشقچی به‌ مشار پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازادەی جێنشینی سعودیه‌ ناڕه‌زایی قبوڵ ناكات و له‌ ساڵی پاره‌وه‌ چه‌ندین چالاك و پیاوی ئایینی و چالاكی بواری ژنان و بازرگانان و رۆژنامه‌نووسانی زیندانی كردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە