نه‌خشه‌ى سیاسى و قه‌باره‌ى لایه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مان تێكچووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌رده‌وامه‌
  * حكومه‌ت له‌ واده‌ى ده‌ستووریدا پێكده‌هێنرێت؟
- بۆ "ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك" پێكهاته‌كان ته‌ئكید له‌ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
  * ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك هه‌فتانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
- كۆمیسیۆن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رده‌چێت؟
- ئه‌نده‌نوسیا: ژماره‌ى قوربانیان گه‌یشته‌ 1763 كه‌س و 5 هه‌زاریش دیار نین 
- تره‌مپ له‌ سعودیه‌ نیگه‌رانه‌
- روسیا باڵیۆزى هۆڵه‌ندا بانگهێشت ده‌كات
- ئافره‌تى گوند له‌ هۆنراوه‌ى كوردیدا
- سێ كچى ده‌رچووى زانكۆ له‌ گوندێك ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن
- كتێبێك له‌سه‌ر گوندى چه‌رمۆ بڵاوكرایه‌وه‌
- په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ گونده‌كان
- با به‌ تابلۆ مێژوو كلتور و نه‌ریته‌كانمان پێناسه‌ بكه‌ین
- ئه‌مڕۆ سێیه‌مین خولى فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلمى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ سێزده‌یه‌مین پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه‌ به‌ به‌شداریى ده‌یان ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌
- بڕیارده‌رى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسیى: به‌شێكى زۆرى سكاڵاكان بێ ئه‌نجام ده‌بن
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: نه‌خشه‌ى سیاسى و قه‌باره‌ى لایه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مان تێكچووه‌ و وه‌ك پێشتر نه‌ماوه‌
  * هه‌ر كه‌س له‌ حكومه‌ت بێت پێویسته‌ به‌ جددى له‌ حكومه‌ت بێت نه‌وه‌ك پێیه‌كى له‌ناو حكومه‌ت و پێیه‌كى له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بێت
- كونسوڵى گشتیى بریتانیا جه‌خت له‌ پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌
- ئیندۆنێزیا .. ژماره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و دوو كه‌س
- عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى ره‌وشى ژنان كۆده‌بنه‌وه‌
- سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینییه‌كى قورس بۆ ئابووریى ئێران ده‌كات
- روانگه‌ى سوورى: سوپاى توركیا سه‌دان دار زه‌یتوون له‌ عه‌فرین ده‌بڕێته‌وه‌
- دواى 19 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كى جه‌نگیى ئه‌مریكى له‌ به‌نده‌رى ئه‌شدودى ئیسرائیل جێگیربوو
- پڕۆژه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى كاره‌بایى له‌ هه‌ولێر ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
- كارمه‌ندێكى پۆلیس بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر ده‌دۆزێته‌وه‌ و داوا له‌ خاوه‌نى ده‌كات بیباته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا كاركردن له‌ 162 پڕۆژه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- ئه‌مساڵ دوو ملیۆن گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌
- گه‌رمیان .. هاككه‌رێكى ئاكاونتى ئافره‌تان ده‌ستگیركرا
- پۆلیسى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى دزراودا ده‌گرێت
- رۆڵى ژنانى كورد له‌ مێژووى شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانى گه‌لى كوردستاندا
- ئۆكتۆبه‌رى هه‌موو ساڵێك .. مانگى به‌ڕێوه‌چوونى چالاكییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان به‌مه‌به‌ستى هۆشیارى و گه‌یاندنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك
- له‌ 10 تا 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2018 له‌ 5 هۆڵى سیتى سینه‌ما له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  * به‌ گۆرانى و موزیك و به‌خشینى دیارى رێوڕه‌سمى ده‌ستپێكى سێیه‌مین خولى فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى فیلمى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو
- سلێمانى .. ئه‌مڕۆ له‌ ساڵڕۆژى كۆچیدا رێز له‌ خه‌باتى مێژوونووس كه‌ریم زه‌ند ده‌گیرێت

هاوڵاتى:
- فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌جیا هه‌وڵى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ن
- هه‌موو حزبه‌كان ده‌ڵێن ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌ندامانى خۆیان كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
- عه‌بدوڵڵا مه‌لا نورى، هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان: خه‌ڵكمان هه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ دانیشتووه‌ بڕیار بۆ جڤاتى نیشتمانى ده‌رده‌كات
- پێشبینیده‌كرێت به‌رزبونه‌وه‌ى نه‌وت كێشه‌ى كاره‌باى عێراق چاره‌سه‌ربكات
- هه‌وڵه‌كان بۆ دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك چڕده‌كرێنه‌وه‌
- دوو نۆبڵ له‌ ساڵێكدا بۆ گه‌نجانى كورد 
- له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندندا له‌كۆى وانه‌كان 5%ى بابه‌تى ژینگه‌یى ده‌خوێندرێن

ئاژانس:
- پاكێجى هاوبه‌شى یه‌كێتیى و پارتى بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ 
  * یه‌كێتیى دۆسیه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌ قوباد تاڵه‌بانى ده‌سپێرێت
- سه‌ركردایه‌تیى گۆڕان ده‌گۆڕدرێت 
- زیاتر له‌ 6 ملیار دینار ده‌درێته‌ وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كان
  * مووچه‌ى شه‌ش مانگیان به‌ یه‌كه‌وه‌ پێده‌درێت
- شكستى كۆنفرانس ئه‌میندارى یه‌كگرتوو ناچار به‌ گۆڕین ده‌كات
- توركیا سێ بنكه‌ى سه‌ربازیى تر له‌ هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت
- ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانیى گۆڕان: ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێكخه‌رى گشتى ئاماده‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ن
- هه‌ر په‌رله‌مانتارێك موڵكى په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ده‌درێته‌ دادگا
  * ته‌نها سێ ئه‌ندام موڵكوماڵى په‌رله‌مانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ 
- هاوكێشه‌ى ده‌نگى ئیسلامییه‌كان ئاوه‌ژوو بووه‌وه‌ 
  * "ئیسلاح" شكسته‌كه‌ى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى فه‌تواى سه‌له‌فییه‌كان و گۆڕان و كۆمه‌ڵ
- ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى: به‌بێ یه‌كێتیى حكومه‌ت پێكناهێنین
- فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك خه‌ونى دانیشتووانه‌كه‌ى تێكدا
  * به‌بێ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كى پێویست كرایه‌وه‌
- باڵنده‌كان سه‌رخۆش ده‌كرێن
  * بۆ ئه‌وه‌یه‌ خۆشتر و زیاتر بخوێنن
- سه‌رۆكى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران: له‌ 5 ساڵدا 600 هه‌زار هاووڵاتیى هه‌رێم و عێراق داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له‌ 42 وڵات كردووه‌
- بۆچى ئاڵاى سه‌رجه‌م ته‌كفیرییه‌كان ره‌شه‌؟

هه‌ولێر:
- كۆمیسیۆن ده‌ستیكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكانى هه‌ڵبژاردن
  * دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاكان ئه‌نجامى كۆتایى راده‌گه‌یه‌نرێت
- وه‌زاره‌تى دارایى: مه‌به‌ستمان ته‌نیا خه‌رجكردنه‌وه‌ى جیاوازى مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ده‌رماڵه‌كانه‌ نه‌ك پاشه‌كه‌وتى مووچه‌
- له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
- 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانى ترى هه‌ده‌په‌ پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت
- عه‌لى ئه‌حمه‌د: به‌داخه‌وه‌ واى ده‌بینم حاڵى دراماى كوردى گه‌یشتۆته‌ ئاستێك له‌ گیانه‌ڵادایه‌!
- گۆڕانى پله‌ى گه‌رما تا ساڵى 2030 زه‌وى توشى كاره‌سات ده‌كات

وشه‌:
- گوته‌بێژى كۆمسیۆن: پاراستنى كۆمسیۆن وه‌ك ده‌زگایه‌كى نیشتمانى لاى ئێمه‌ له‌ هه‌موو شت گرنگتره‌
- هاووڵاتییانى سلێمانى به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ حكومه‌تى داهاتوو
- ئیسلامییه‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆرینه‌ن، كه‌چى یه‌كێتى و گۆڕان پۆستى پارێزگاریان بردووه‌
- تا ساڵێكى تر داهاتى كوردستان دوو هێنده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌
- ده‌ڤه‌رى بارزان خاوه‌نى گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى مه‌ڕ و مانگاى شیره‌
- ئاژه‌ڵدارى له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌
- بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ سنوورى راپه‌ڕین ده‌گاته‌ ئاستێكى مه‌ترسیدار
- خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌ك: بازاڕى خانووى كرێ جووڵه‌ى باشى په‌یدا كردووه‌
- بازاڕى ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌رم ده‌بێت
- سلێمانى پێویستى به‌ 200 خوێندنگه‌ى نوێ هه‌یه‌
- له‌ هه‌ولێر سه‌نته‌رێك ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌رى هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانى مه‌مك ده‌كات
  * ژنان ده‌توانن بێ به‌رامبه‌ر مانگانه‌ پشكنین بۆ مه‌مكیان بكه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure