وه‌زیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆكوشتن دیاریكرا

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2018‌ :: 165‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن، وه‌زیری تەندروستی راسپارد ئەرکی وەزیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆكوشتنیش ببینێت.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م، سایتی سكای نیوزی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ له‌نده‌ن كه‌ 50 وڵات به‌شدارییان تێداكردبوو، مای دویل-برایس وه‌ك وه‌زیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆكوشتنیش دەستنیشان کرد.

 

هاوكات، مه‌ی 1.8 ملیۆن پاوه‌ن (2.4 ملیۆن دۆلار)ی بۆ به‌رده‌وامكردنی كاری كۆمه‌ڵه‌ی ساماریتانس-ی خێرخوازی دابینكردووه‌ كه‌ كاریان ڕاوێژكردنه‌ له‌ رێگه‌ی هێڵی ته‌له‌فۆنی به‌رده‌ومه‌وه‌.

 

به‌پێی ئاماره‌كان، ساڵانه‌ 4500 كه‌س له‌ بریتانیا خۆیانده‌كوژن.

 

كه‌مپینی (Campaign Against Living Miserably) كه‌ تایبه‌ته‌ رێگریكردنی خۆكوشتنی پیاوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ دیاریكردنی ئه‌و وه‌زیره‌، هه‌نگاوێكی ده‌ستپێشخه‌رانه‌یه‌. 

 

سایمۆن گونینگ، به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری كه‌مپینه‌كه‌، ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ یارمه‌تی تیشكخستنه‌ سه‌ر خۆكشتن و كاریگه‌رییه‌ وێرانكه‌رییه‌كانی، به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ پشتیوانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ بەهۆی هەوڵی خوشتن له‌ سه‌رتاسه‌ری بریتانیادا". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure