پێدەچێت توركیا قەشە ئەمریكیەكە ئازاد بكات

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2018‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
میدیاكانی توركیا لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماتیەوە كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، ئاماژە بە ئەگەری ئازادكردنی ئەندرۆ برانسۆن-ی قەشە ئەمریكیە دەستگیركراوەكەی لای توركیا دەكەن، كە بە تۆمەتی پشتیوانیكردنی تیرۆر لەلایەن حكومەتی ئەنقەرەوە دەستگیركراوە.


بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، حكومەتەكانی ئەنقەرە و واشنتۆن گفتوگۆكانیان چڕتر كردووەتەوە دەربارەی ئازادكردنی نزیكەی 20 هاووڵاتیی ئەمریكی كە لە توركیا دەستگیر و زیندانی كراون و زۆربەیشیان تۆمەتی پشتگیریكردنی تیرۆریان ئاراستەكراوە، یەكێك لەوانەیش قەشە ئەندرۆ برانسۆن-ە كە مانگی تەموزی رابردوو لە ناو ماڵەكەی خۆی لە شاری ئیزمیر-ی خۆرئاوای توركیا دەستگیركرا.

دەستگیركردنەكەی قەشە برانسۆن، حكومەتی واشنتۆن-ی ئەوەندە تووڕە و نیگەران كرد كە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەنقەرەدا گەیاندە ئەوپەڕی ئاڵۆزی و تەنانەت بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەند سزایەكی توند بەسەر توركیادا سەپێنران.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی هەینیی داهاتوو، دادگای توركیا دانیشتنێكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی قەشە ئەمریكیەكە تەرخان بكات و میدیای توركیا ئەم هەنگاوەی دادگا بە نزیكبوونەوەی ئەگەری ئازادكردنی لەقەڵەم دەدەن.








  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure