دواڕۆژ
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، مرۆڤ توانای هەیە رووخساری 5 هەزار كەسی دیكە بناسێتەوە لە تاكەكانی (خێزان، هاوڕێ، یان نەناس، یاخود ئەو كەسانەی بەڕێكەوت دێنە بەرچاو، یاخود ئەوانەی لە شەقام دەبینرێن و كەسایەتی ناسراو و تەلەڤزیۆنین.
زانایانی زانكۆی یۆركی بریتانی، ئاماژەیان بەوەداوە: تواناكانی مرۆڤ هی ئەوەن رۆژانە هەزارەها روخساری هاوتاكانی خۆیان بناسنەوە كە لەشەقام و شوێنە گشتییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و شاشەكانی تەلەڤزیۆن دەیانبینین.
رۆب جەنگینز لە زانكۆی یۆرك، بۆ گۆڤاری پرۆسیدینگز ئۆف زە رۆیاڵ سۆسایەتی بی وتوێتی: "ژمارەیەك كەسمان هێناوەتە ناو تاقیكردنەوەیەكەوە، دوو وێنەمان لەیەك كاتدا پیشانداون هی ئەستێرە و كەسە ناودارەكان، دەركەوت ئەو بەشداربووانە لەنێوان 1000 بۆ 10000 كەسیان ناسیوەتەوە، بەڕێژەی 5000 كەس بەشێوەیەكی بەردەوام كە مرۆڤ دەیانناسێتەوە".
زانایان پێیانوایە ئەو توانایەی مرۆڤ دەكرێت لەڕێگەی ئەپێكەوە پێشبخرێت و لەفڕۆكەخانە و لێكۆڵینەوە تاوانكارییەكاندا سوودی لێ ببینرێت.