پێشانگه‌ى شێوه‌كارى (رازى په‌نجه‌) كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 10/10/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى تشرینى یه‌كه‌م  پێشانگه‌یەکی شێوەکاریی به‌ ناونیشانى (رازی پەنجە) لە گەلەری رەنگ له‌ چەمچەماڵ کرایەوە.


توانا تالیب، سەرپەرشتیاری گەلەرییەکە به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پێشانگاكه‌ 40 تابلۆی ئیشی گرافیک و پۆستەر و شووشە و مۆتیڤ و تابلۆی زەیتی و ئیشی دەست-ی خورى و بزمار-ى له‌خۆگرتووه‌.

وتیشى: "ئامانج لە کردنەوەی پێشانگه‌كە ناساندنی (گەلەری رەنگ)بوو، چونکە لە ماوەی رابردوودا گروپەکەمان و گەلەرییەکەیش شوێنێک بووە بۆ پێگەیاندنی گەنجان تا سیمایەکی جوانی شارەکەمان پیشان بدەین".

(رازی پەنجە) لەلایەن گەلەری رەنگ و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری چەمچەماڵ و بە سپۆنسەری هاووڵاتى سەردار فەقێ محه‌مه‌د کراوه‌ته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure