ماوەی هەفتەیەکە هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ سلێمانی راگیراوە

هەواڵ / ئابوری :: 10/10/2018‌ :: 417‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ماوەی ھەفتەیەکە ھێنانی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی شەحنەوە لە ئێرانەوە بۆ کوردستان راوەستاوە، بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی.

بڕیار محەمەد، خاوەنی یەکێک لە پێشانگەکانی ھێنانی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی شەحنەوە بۆ شاری سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "ماوەی ھەفتەیەکە ھاوردەی ئۆتۆمبێل بۆ کوردستان ڕاوەستاوە و زۆر بەکەمیی شەحن دێت".

وتیشی: "ھۆکاری نەھێنانەکەی مانگرتنی شۆفێرانی بارھەڵگرە لە کۆماری ئیسلامی ئێران کە ماوەی ھەفتەیەکە مانیانگرتووە و کاری بارھەڵگرتنیان راگرتوە، بەمەش کاری سەرجەم بارەکان وەستاوە، ئێمەش بارەکانمان ڕاگرتووە".

مانگرتنی سەرجەم شۆفێرانی بارھەڵگر لە ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نرخی تایەو ڕۆن لەسەریان گرانبووە، شۆفێران رایدەگەیەنن: کە بەرھەمی تایە و ڕۆن لەناوخۆدا بەرھەم دێت و بەگران پێیان دەفرۆشرێت.

ھاتنی ئۆتۆمبێلی شەحن لەئێستادا زیاتر لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێتە خاکی هەرێمی کوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure