وادەی دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر ئاشکرا دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 37135‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌یان ئاڕاسته‌ی بانكه‌ بازرگانییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌.

سه‌رچاویه‌ك له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كانی سلێمانی لیستێكی نوێی مووچه‌یان ئاراسته‌ی بانكه‌كان كردووه‌و پێیانڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شبكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا.

مانگانه‌ له‌ 5ی مانگه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌داهاتی نه‌وت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێرێت و 317 ملیار دیناریش له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure