دوایین ئاگادارکردنەوە بۆ رزگارکردنی زەوی لە کارەساتە گەورەکە

هەواڵ / زانست :: 10/10/2018‌ :: 740‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زاناکان گەورەترین ئاگاداریان دەربارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای زەوی بڵاوکردەوە و بە دوایین هاواری ڕزگارکردنی زەوی ناوی دەبەن.

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا زاناکان هۆشدارییاندا کە نابێت پلەی گەرمی زەوی لە 1.5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە، بەڵام خەریکە پلەی گەرمی زەوی سێ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

زاناکان دەڵێن: بۆ جێگیرکردنی پلەی گەرمی لە 1.5 پلەی سەدیدا پێویستە حکومەتەکانی جیهان و دانیشتوانەکەی گۆڕانکاریی گەورە ئەنجام بدەن و ساڵانە بڕێکی زۆر پارە بۆ ڕواندنی درەخت و ڕووەک و دانانی ئامێری تایبەت بۆ کۆکردنەوەی کاربۆن و ناشتنی لە ژێر زەویدا تەرخان بکەن.

لەبەرامبەردا دەبێت کڕینی گۆشت و شیرەمەنی کەم بکەینەوە و خۆراک کەمتر فڕێبدەین، هەروەها دەبێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی یان پاسکیل بەکاربهێنین یان بە پێ بڕۆین و گەشت بە شەمەندەفەر و پاس بکەین لەجیاتی فڕۆکە.

وە:هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure