ئیتاڵیا هاوکاری پزیشكی ئاوارەكانی عەربەت دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2018‌ :: 425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
حكومەتی ئیتاڵیا بەبڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریكی، هاوكاری پزیشكی پێشكەشی ئاوارەكانی بنكەی ئاشتی لە ناحیەی عەربەتی نزیك شاری سلێمانی كرد.


عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و كونسوڵی ئیتاڵیا لە كوردستان، هاوكاری پزیشكی حكومەتی ئیتاڵیا كە بڕی 40 هەزار دۆلار بوو، پێشكەش ئاوارەكانی بنكەی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت كرا".

وتیشی: "ئەو هاوكارییەی حكومەتی ئیتاڵیا هەنگاوێكی باشە بۆ یارمەتیدانی ئاوارە و حكومەتی هەرێمی كوردستان".  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە