سێ فراكسیۆنی كوردی لە بەغدا داوای لێكۆڵینەوە لە هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2018‌ :: 674‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
فراكسیۆنەكانی (گۆڕان و نەوەی نوێ و كۆمەڵی ئیسلامی) لە پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە دروستكردنی ناسنامە و رەگەزنامەی "ساختە" و بەكارهێنانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.


سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: فراكسیۆنەكەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی (گۆڕان و نەوەی نوێ) لە پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوەمان لە "دروستكردنی ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی ساختە" لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە.

وتیشی: "ئەو كارە پێچەوانەی دەستوری عێراقە و نابێت رەگەزنامەی عێراقی بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت، خۆشم لەم چەند رۆژەدا بە فەرمی داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكەم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی كوردستان بكات".

فراكسیۆنەكانی گۆڕان و نەوەی نوێ و كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی 11 كورسین لە پەرلەمانی عێراق.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure