هاوڵاتیانی روسیا متمانەیان بەسەرۆكەكەیان كەمیكردووە

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2018‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ به‌راود به‌ ساڵی رابردوو، متمانه‌ی هاووڵاتیانی رووسیا به‌ ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكەكەیان زۆر دابه‌زیوه‌.


بەپێی راپرسییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێڤادای سه‌ربه‌خۆوه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 39%ی رووسه‌كان پوتین وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی متمانه‌پێكراو ده‌بینن. 

ئەنجامەكە دابه‌زینێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ به‌راورد به‌ ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو كه‌ تیایدا 59%ی رووسه‌كان متمانه‌یان به‌ پوتین ده‌كرد.

به‌هۆی ئه‌و چاكسازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی كریملین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ پیاده‌ی ده‌كات، ئاستی جه‌ماوه‌ریی پوتین و حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش دابه‌زیوه‌.

به‌پێی راپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌ی رای گشتیی سه‌ر كه‌ نزیكه‌ له‌ كریملین، ئێستا 45%ی رووسه‌كان ئاماده‌ن ده‌نگ به‌ پوتین بده‌ن له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 67% بوو.

كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی ده‌وڵه‌تیش ئاستی جه‌ماوه‌رییان دابه‌زیوه‌ و به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو سێرگی شوگیوی فه‌رمانده‌ی سوپای رووسیا به‌ڕێژه‌ی 8% و سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێژه‌ی 9% به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو دابه‌زیوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure